به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لەگەڵ وەزیری دەرەوەو سەرۆک کۆماری عێراقیش کۆبوونەوەگەلێکی جیاجیای ھەبوو، لەگەڵ «خەمیس خەنجەر» لە سەرکردە سیاسییەکانی سوننەی عێراقیش دیدارو وتووێژی کرد.
زەریف لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراقیش دیدارو وتووێژی کردو ئەمڕۆ سێ شەممە بەرەو ھەرێمی کوردستان وەڕێ دەکەوێت و لەگەڵ کاربەدەستانی ھەرێمیش دیدارو وتووێژ دەکات.
342/